هونه‌ر
مژدەیەک بۆ گوێگرانی میران عەلی
SNN: شاباز عوزێری

لەئێستادا ھونەرمەندی لاو میران عەلی سەرقاڵی تەواوکردنی کاری کلیپێکی نوێیەتی، بڕیارە لە داھاتویەکی نزیکدا بیخاتە بەردەستی ھەوادارانی.

ھونەرمەند میران عەلی بە SNN ڕاگەیاند، دوای بڵاوکردنەوەی نوێترین گۆرانی لەگەڵ ھونەرمەندی کەمال محەمەد، دەستیکردووە بەتەواوکردنی کلیپی نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی (ئەی خودایە)، وەک خۆشی دەڵێت:" ئەم گۆرانیەم جیاوازترە لە گۆرانیەکانی پێشتر و دڵنیام ھەوادارێکی زۆر بەدڵی دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، تێکست و میلۆدی گۆرانیەکەی لەلایەن ھونەرمەندی لاو گۆران دڵشادەوە دانراوە، کاری ڕێکخستنیش لەلایەن عەلی شەریفزادەوە ئەنجامدەدرێت، کاری وێنەگرتن و دەرھێنانیشی لەلایەن حەمەی شەمەوە لەئەستۆ گیراوە.

ئاشکراشیکرد، ئەم گۆرانیە نوێیەی جیاوازتر دەبێت لە گۆرانیەکانی پێشتری، دەڵێت:" گۆرانیەکە بەدوو شیواز دەوترێت و لەکۆتایدا مقامێکی کورتی تێدایەو چیرۆکەکەشی خۆی لە باسێکی خەماوی گرتوەتەوە".

SNN ئەوەشی زانیووە، ھونەرمەندی ناوبراو لە ئێستادا لە وڵاتی تورکیایەء  سەرقاڵی تۆمارکردنی بەشی یەکەمی کلیپەکەیەتی، لەچەند ڕۆژی داھاتوودا دەگەرێتەوەو بۆ سلێمانیء ھەر لەوێش بەشی دووەمی کلیپەکەی تەواو دەکات و دواتر دەیخاتە بەردیدەی ھەوادارانی.

gellerytitle

gellerytitle

3 ساڵ پێشتر - May 20 2015 6:21PM
6055
بابه‌تی زیاتر