ترافیک
ئەم ئۆتۆمۆبێلانە مەکڕە
SNN: 

ئەم ئۆتۆمۆبێلانە خراپ نین، بەڵام چەندین کار ھەیە لە ئۆتۆمۆبێلدا کە دەبێت بیریان لێبکرێتەوە و بە ھەموو شێوەیەک دەبێت ھەڵبسەنگێنرێن.

سەلامەتی لە پێش ھەموو تایبەتمەندییەکەوەیە و ئێرباگ یەکێکە لە رێگەکانی سەلامەتی، ھەروەھا ناوەوەی مەکینە و بەھێزی رووکاری دەرەوەی و ئەو پێکھاتانەی بۆ درووستکردنی ئۆتۆمۆبێلەکە بەکارھێنراون دێن، ئەم ئۆتۆمۆبێلانەی خوارەوەش لە ھەندێک رووەوە باش نین و پێویستە نەیانکڕیت:

-سمارت فۆرتو: ئۆتۆمۆبێلی رێگەی دەرەوەی شار نییە و ناجێگرە لە رۆشتنی خێرادا، ھەروەھا توانای خێرایی زۆری نییە و کەمترین توانای ھەیە، ئەوەش وایلێدەکات شایستەی ئەو پارەیە نەبێت پێی دەدرێت.



-شێڤرۆلێت سپارک: لەگەڵ بچووکی مەکینەکەی بەڵام دەنگێکی زۆری ھەیە و کوالیتی ماددەکانی باش نین، ھرەووەھا لە رێگەی دەرەوەی شاردا سەلامەت نییە و ئەگەر تووشی رووداوێک ببێت ئەوا چاککردنەوەی قورسە.




ھیوندای ئای ١٠: بەراورد بە قەبارەکەی بڕێکی زۆر سووتەمەنی سەرف دەکات و سوکانەکەی زۆر قورسە، ھەروەھا شۆفێران لەبارەی فرۆشتنیەوە وتوویانە کە دەستت پێ دەکات بە گریان چونکە کەس نایکڕێت.





-دۆج گراند کاراڤان: شوێنی قاچی بۆ شۆفێران زۆر تەسکە و لە دواوە شوێنی دانیشتنەکەی سەرنشین ئاسوودە ناکات، ھەروەھا لەڕێگای خواروخێچدا دەنگێکی زۆری ھەیە.




-مینی کوپەر: پارەیەکی زۆر دەدەیت پێی و شایستەی نییە، ھەروەھا گێڕ گۆڕینی زۆر خاوە و بەراورد بە گێڕی ئۆتۆماتیکی ئۆتۆمۆبێلی تر خراپە و ئەگەریش عادی بێت ئەو کێشەیەی نییە، شوێنی کەمیشی ھەیە و زۆر بچووکە.




-ڤۆڵگسواگن بیتڵ: لەڕێگەی دووردا گرەنتی سەلامەتی ناکرێت و گێر عادی زۆر باشترە لە ئۆتۆماتیک، ھەروەھا پارەکەی

2 ساڵ پێشتر - May 24 2015 9:32PM
11502
بابه‌تی زیاتر