ترافیک
بەڤیدیۆ: ئەڵماسە شینەکەی بەرھەمھێنا
SNN: 


کۆمپانیای (کۆرۆش مانسۆری)ئەڵمانیی بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبیلێکی نوێی مرسیدس S ی ئاشکراکرد کەکوبییە و رەنگی شینە و توانای ھەزار ئەسپە.
کۆمپانیاکە ئاشکرایکردوە کەئۆتۆمبیلی (Mansory S AMG Diamond Edition) پشت بەمەکینەیەکی تێربۆی ھەشت پستن دەبەستێت کەقەبارەکەی ٥.٥ لیترە و مەکینەیەکی ھەزار ئەسپی ھەیە لەجیاتی ٥٨٥ ئەسپی مۆدیلە ئاساییەکە.
ئەم توانایە وادەکات ئۆتۆمبیلە (٢٠٧٠) کیلۆگرامەکە وەک موشەک بۆی دەرچێ و لەماوەی ٣.٢ چرکەدا ١٠٠ کیلۆمەتر ببڕێت و ئەوپەڕی خێراییەکەشی ٣٠٠ کیلۆمەترە لەسەعاتێکدا.
لەرووی دیزاینەوە ئۆتۆمبیلەکە لەکاربۆن دروستکراوە و دوو کونی ھەیە بۆ ھەواگۆرکێی مەکینەکە.
شوێنی شۆفێرەکەش بەجلد داپۆشراوە و رەنگێکی شین و سپی ھەیە ئەم ئۆتۆمبیلە بەئەڵماسەکەی مانسۆری ناسراوە.

2 ساڵ پێشتر - May 25 2015 11:36AM
448
بابه‌تی زیاتر