ترافیک
١٠ رێگا بۆ پاراستنی ئۆتۆمبیلەکەت لەگەرمای ھاوین
SNN: 

گەر دەتەوێ ئۆتۆمبیلەکەت بپارێزیت لەگەرمای ھاوین، ئەم رێنماییانە پەیڕەو بکە.

١.    ھەوڵ بدە ئۆتۆمبیلەکەت لەبەر سێبەردا پارک بکەیت، و دایپۆشیت بۆ پاراستنی لەگەرمی، چونکە دوورخستنەوەی ئۆتۆمبیلەکەت لەتیشکی خۆر دەبێتە ھۆی زیادترکردن و باشترکردنی ئەدای تەبریدی ئۆتۆمبیلەکە و کوشنی ئۆتۆمبیلەکەشت دەپارێزێت.
٢.    لەکاتی گەرمادا ھەوڵ بدە شۆفێری نەکەیت، باشترە لەبەیانیان زوو لێ بخوڕیت و خۆ لەقەرەباڵغی شەقامەکان بەدوور بگریت.
٣.    نابێ یەکسەر ئاوی سارد بکەیتە نێو ئاوی گەرمی رادێتەرەکەتدا، کەئەمەش زیان بەوش سلندەرەکەت دەگەیەنێت.
٤.    لەکاتی شۆفێریدا ئەگەر زانیت گەرمی مەکینە زیادی کردوە دەبێ لەلایەکی شەقامەکە بوەستیت و ھەوڵی فێنک کردنەوەی بدەیت.
٥.    باشترە کەشوشەی پێشەوەی ئۆتۆمبیلەکەت بەبەکارھێنانی چەتری رێگری لەتیشکی خۆر بپارێزیت ھەروەھا پەردە بدەیت لەشوشەی دواوە.
٦.    دوای ئیشپێکردنی تەبریدی ئۆتۆمبیلەکەت دەبێ ھەندێ جار پەنجەرەکان بکەیتەوە بۆ گۆرینی پلەی گەرمای ناو ئۆتۆمبیلەکە، تا فشار نەکاتە سەر جامەکان و ساردی ژوورەوەو گەرمی دەرەوە نەیتەقێنێت.
٧.    تایەکانت پر نایترۆجین بکە چونکە پارێزگاری لەساردی و فێنکی تایەکانت دەکات بەتایبەت لەکاتی بەرزبونەوەی پلەی گەرمادا کەرێگری لەتەقانی تایەکان دەکات.
٨.    لەکاتی گەرما و گەشتکردندا بەرۆژ ژمارەی تەقینی تایە زیاد دەکات بۆیە دەبێ دڵنیابیتەوە لەبونی رێژەی پێویستی ھەوا لەتایەکان کەزیاد لەپێویست نەبێت.
٩.    ھیچ شوشە عەترێک یان چەرخ مەخەرە نێو ئۆتۆمبیلەکە تا بەھۆی گەرماوە نەتەقێت.
١٠.    دەبێ چاودێری ئاستی رۆنی مەکینە و رەنگ و چڕییەکەی بکەیت بەبەردەوامی و باشترە رۆنی چڕ بەکاربھێنیت لەکاتی بەرزبونەوەی پلەی گەرمادا.


2 ساڵ پێشتر - May 27 2015 9:00PM
2982
بابه‌تی زیاتر