هونه‌ر
بەڤیدیۆ: ھیلیی لوڤ شۆڕشی راگەیاند
SNN: 


دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، کلیپە نوێیەکەی ھیلی لوڤ بڵاوکرایەوە کەبەناوی شۆرش (Revolution)ە و بەزمانی ئینگلیزی پێشکەشی دەکات.  
لەوبارەیەوە ئەو خانمە ھونەرمەندە رایگەیاندوە کەکلیپە نوێیەکەی پێشکەش دەکات بەھەموو قوربانیانی دەستی تێرۆر، کلیپەکەی پێشکەشکردوە بەپێشمەرگە قارەمانەکان و خەڵکانی لێقەوماوی دەستی تێرۆر.
ھیلی لۆڤ ئاماژەی بەوەکردوە کەئەمە یەکەمین ڤیدیۆکلیپە کەلەسەر پێشمەرگە لە Vevo قبوڵ بکرێت، بەوپێیەی کەناڵێکی بەناوبانگی Youtube ە و زۆربەی ھونەرمەندان کلیپەکانیان بەرەسمی لەو کەناڵە بەناوبانگەدا بڵاو دەکەنەوە.
ئەوەی جێی باسە پێشتریش ئەم خانمە گۆرانی بێژە ڤیدیۆ کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە و لەنێو میدیا جیھانی و ناوخۆییەکاندا دەنگی دایەوە کەھەندێکیان تۆمەتباریان کرد بەبانگەواز بۆ ماسۆنیەت بەھۆی دەرکەوتنی چەند وێنەیەک لەنێو کلیپەکەدا، ئەمجارە ھیلیی لۆڤ بارەکەی ھاوسەنگ کردەوەو پشتیوانی لەکوردستان و پێشمەرگە دەکات.

 

gellerytitle

2 ساڵ پێشتر - May 28 2015 9:06PM
3356
بابه‌تی زیاتر