هونه‌ر
بەوێنە: خۆی کرد بە باڕبی
SNN: 


لە وێنەیەکدا کە بڵاویکردۆتەوە رولا سەعدی ھونەرمەند خۆی کردووە بە باڕبی و بەشێوەیەکی زۆر جوان دەردەکەوێت.
لەو وێنەیەدا کە لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردۆتەوە رولا سەعدی ھونەرمەندی لوبنانی زۆر سەرنجڕاکێش دەرکەوتووە و خۆی وەک باڕبی پیشان داوە، رولا چەندین ئێکسسواراتی سەیر و سەمەرەی بەکارھێناوە و ھەر نینۆکێکی بە رەنگێک بۆیە کردووە.
ھاوکات رولا قژی بە ستایلی کلکی ئەسپ رێکخستووە و ماکیاژێکی قەشەنگی کردووە، ھەروەھا ھەوادارانی زۆر وەسفیان کرووە و چەندین کەس لایکیان کردووە.

gellerytitle

2 ساڵ پێشتر - May 29 2015 10:43AM
3152
بابه‌تی زیاتر