ترافیک
پاتری ئۆتۆمۆبێل بەم ئامێرەوە چەتاڵ بکە
SNN: 

لەنوێترین داھێناندا ئامێرێک درووستکراوە کە توانای بەخشینی بڕێکی زۆر کارەبای ھەیە و پاتری ئۆتۆمۆبێل و مۆبایلیش بارگاوی دەکاتەوە.

ئەو ئامێرە نوێیە ناونراوە (Mr.Everything) و سەرچاوەیەکی زۆر باشی کارەبایە و ھەموو سوودێکی لێدەبینرێت، دەکرێت وەک بارگاویکەرەوەی مۆبایل بەکاربھێنرێت و شوێنی پلاکی ھەیە و بەبێ وایەریش بارگاوی دەکاتەوە و پێویستە مۆبایلە لەسەری دابنرێت، ھەروەھا دەکرێت ھەرکات پاترییەکەت وزەی کەمبۆوە بەکاریبھێنیت و بەشێوەیەکی ئاسان چەتاڵی بکەیت و بارگاوی بکەیتەوە.

ھاوکات ئامێرە نوێیەکە توانای بەخشینی (٦.٧) ئەمپێڕی ھەیە لە کاتژمێرێکدا و (١٤.٨) ڤۆڵت کارەباکەیەتی، ھەروەھا ئێستا لە ماڵپەڕی کیک ستار دانراوە و دوو جۆری ھەیە و نرخەکەیان (١٩٩ و ٢٩٩) دۆلاری ئەمەریکییە و بەنیازن لە لە کۆتایی ئەمساڵدا بیخەنە بازاڕەوە پێدەچێت نرخەکەی دابەزێت بۆ (١٥٠) دۆلاری ئەمەریکی.

2 ساڵ پێشتر - May 30 2015 5:17PM
326
بابه‌تی زیاتر