کۆمه‌ڵایه‌تی
چارەسەری دەمارگیرییە بەرامبەر کەسانی رەش پێست
SNN: 

لەتوێژینەوەیەکی ئەمەریکیدا دەرکەوتووە کە خەوتن دەکرێت ببێتە چارەسەری دەمارگیری بەرامبەر کەسانی تر جیاواز لە رەنگ یان ھەر بوارێکی تر.

لەو توێژینەوەیەدا کە لەزانکۆی نۆرس وێستێرنی ئەمەریکی ئەنجامدرا چەندین کەس بەشدارییان کرد و تاقیکرانەوە بە سەرخەو شکاندن، بەشداربووان بۆماوەیەکی کورت رێگەیان پێدەدرا بەقووڵی بخەون و دواتر بە دەنگێک خەبەدەکرانەوە، دەرکەوت ئەو کەسانەی دەمارگیرییان بەرامبەر رەش پێستەکان ھەبوو کەمتر بیریان لەو دەمارگیرییەیان دەکردەوە.

ھاوکات رێژەی کەمکردنەوەی دەمارگیرییەکەش دەگەشتە (٥٦%)ی ئەو بیرۆکانەی کە ھەیانبوو، ھەربۆیە ھەرکەس بیەوێت کە یادەوەری خراپ لە مێشکیدا نەھێڵێت ئەوا پێویستە سەرخەو بشکێنێت و چارەسەری چەندین یادەوەری کورت ماوەیە و خراپەکاری دووردەخاتەوە.

2 ساڵ پێشتر - Jun 1 2015 10:22PM
421
بابه‌تی زیاتر