کۆمه‌ڵایه‌تی
چۆن خۆشەویستی بەرامبەر بەدەستبھێنیت
SNN: 

زۆرجار لەگەڵ یەکێکدا قسە دەکەیت و لەخۆیەوە خۆشیدەوێیت یان لەوانەشە رقی لێت بێت، چەندین ھۆکار بۆ ئەو دوو حاڵەتە ھەیە.
توێژەرانی دەروونی لەبارەی جۆری مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی تر چەندین خاڵیان دیاری کردووە و پێیان وایە بە جێبەجێکردنی ئەو خاڵانە دەتوانرێت خۆشەویستی بەرامبەر بەدەستبھێنرێت، ئەوانیش بریتین لە:
-ھەمیشە زەردەخەنەیەکی بۆ بکە بەشێوەیەک ھەست بە دڵخۆشیت بکات کە لەگەڵی دانیشتوویت.
-راستگۆ بە  لەگەڵی و باشی خەڵک باس بکە.
-لەسەر بیروڕای خۆت سوور مەبە.
-بایەخێکی زۆری پێبدە و لە حاڵی بپرسە.
-ھیچ کات گفتوگۆی بێ ئەنجام مەکە و ھەوڵبدە قسەکانت ئەنجامیان ھەبێت.
-ئەگەر دەتەوێت زیاتر خۆشیبوێیت ئەوا ناوی کەسەکە زۆر بھێنە.
-ھیچ کات مەبە بە ئامۆژگاریکەرێکی بێزارکەر.
-لەکاتی قسەکردندا بایەخی پێبدە بۆئەوەی ئەویش گوێت لێبگرێت و گفتوگۆیەکی خۆش بکەن.

2 ساڵ پێشتر - Jun 2 2015 11:12PM
2173
بابه‌تی زیاتر