زانست
ئەپلیکەیشنێک پێت دەڵێت لەکوێ پارک بکەیت
SNN: 

لەنوێترین داھێنانی کۆمپانیا بەناوبانگەکەی ئەڵمانیادا ئەپلیکەیشنێک درووستکراوە کە توانای ھەیە پێت بڵَێت لەکوێدا پارکی ئۆتۆمۆبێلەکەت بکەیت.

کۆمپانیای بی ئێم دەبلیو ئەو ئەپلیکەیشنەی درووستکردووە کە بە سیستەمی (Dynami Parking Prediction) ناسراوە و بەشێوەیەکی دیجیتاڵ نەخشەی ئەو شوێنەت پیشان دەدات کە تیایدایت، ھەروەھا ئەو ناوچانەت پێدەڵێت پارک کردن تیایاندا قەدەغە نییە و بەدڵنیاییەوە شوێنی چۆڵیان بۆ وەستاندنی ئۆتۆمۆبێلەکەت تێدایە.

کۆمپانیای بی ئێم دەبلیو مەبەستی لە ئەپلیکەیشنەکە ئەوەیە دەیەوێت کاتی دۆزینەوەی شوێنی پارک کردن کەم بکاتەە و لەوڕێگەیەوە قەرەباڵەغی شەقامەکان نەھێڵێت، ھەروەھا ئەپلیکەیشنەکە لە بی ئێم دەبلیو ئای ٣ بەردەست دەبێت و پێدەچێت کۆمپانیاکانی تری بەرھەمھێنانی ئۆتۆمۆبێلیش لێی بکڕن.

2 ساڵ پێشتر - Jun 3 2015 9:16PM
1061
بابه‌تی زیاتر