زانست
جێگرەوەی پەنجەمۆر و تۆڕەی چاو بۆ مۆبایل
SNN: 

زانکۆیەکی ئەمەریکی بەنیازە جێگرەوەیەک بۆ پەنجەمۆر و تۆڕەی چاو بدۆزێتەوە کە لە قفڵکردنی مۆبایلی زیرەکدا بەکاردەھێنرێن.

لە توێژینەوەیەکدا کە لە زانکۆی بانگامپن دەرکەوتووە کە دەکرێت سکانی مێشک وەک وشەی نھێنی بەکاربھێنرێت و لەوڕێگەیەوە ئاسایشی ئەلیکترۆنی زۆر بەھێز بکرێت، چونکە سکانی مێشکی کەس لە یەکێکی تر ناچێت، ھەروەھا دەکرێت سکانی پەنجەمۆر و تۆڕەی چاو بەھەر شێوەیەک بێت بدزرێت، بەڵام وشەی نھێنی بە مێشک دزینی مەحاڵە.

ھاوکات توێژەران باسیان لەوە کردووە کە پێویستە بۆئەوە چەند وایەرێکی ئەلیکترۆنی لە مێشک ببەسترێت و پەیوەندییان بە مۆبایلەکەوە ھەبێت، بەڵام ئێستا بەنیازن ئامێرێکی بێ وایەر درووست بکەن کە بە وایەرلێس بە مۆبایلەوە ببەسترێتەوە و سکانی مێشک بنێرێت بۆ کردنەوەی قفڵی مۆبایلەکە.

2 ساڵ پێشتر - Jun 3 2015 9:29PM
977
بابه‌تی زیاتر