کۆمه‌ڵایه‌تی
نھێنی دڵخۆشی دۆزرایەوە
SNN: 


لەنوێترنی توێژینەوەدا دەرکەوتووە کە نووسینی یادەوەری مرۆڤ زۆر دڵخۆش دەکات و دەتوانن ناخۆشییەکان لەبیربکەن و ھەمیشە دڵخۆش بن.
ھەروەھا لەو توێژینەوەیەدا باس لەوە کراوە کە مرۆڤ لەکاتی نووسینی یادەوەریدا ھەموو رووداوە ناخۆشەکان دەکاتە دووتوێی لاپەڕەکانی تێنووسەکەیەوە و ھیچی لەخەیاڵد نامێنێت، ھەروەھا بەوشێوەیە رووداوە خۆشەکانیشیان زیاتر بیردەکەوێتەوە و دەبێتە ھۆکارێک بۆ دڵخۆشبوونی ھەمیشەییان.
ھاوکات نووسینی یادەوەری کاتێکی زۆر کەمی دەوێت و دەبێتە پاڵنەرێکی سەرەکی بۆ دڵخۆشبوون و رزگاربوون لە نیگەرانی، ھەربۆیە توێژەران ئامۆژگاری ھەمووان دەکەن کە بایەخ بە یادەوەری بدەن و خۆیان لە نیگەرانی و خەمۆکی بەھۆی بیرکردنەوە لە کێشەکانیان بپارێزن.

2 ساڵ پێشتر - Jun 4 2015 7:35PM
2303
بابه‌تی زیاتر