ته‌ندروستی
ئاگاداری فڵچەی ددان شووشتن بن
SNN: 


توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە کە ئەگەرێکی زۆر ھەیە فڵچەی ددان شووشتنەکەت پیسایی پێوە بێت و ئەوەش ھەمووانی نیگەران کردووە.
لەو توێژینەوەیەدا کە لە زانکۆی کوینیپیاکی ئەمەریکی ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە دەکرێت ئەو فڵچانەی لەسەر دەستشۆری نزیک تەوالێت دادەنرێن میکرۆبی ناو پیساییان پێوە بێت، ھەروەھا باس لەوەشکراوە کە بەکتریای زۆر لەناو پیساییدا بوونیان ھەیە و لەکاتی فڵەش (ئاورکدن بە تەوالێتدا) دەکرێت بەخێراییەکی زۆر بە ھەوادا بڵاوببنەوە و لەسەر فڵچەی ددان شووشتن جێگیرببن.

ھاوکات ئەو جۆرە بەکتریایانە زۆربەی کات مرۆڤ تووشی سکچوون دەکەن و ئەگەری (٦٠%) ھەیە کە فڵچە میکرۆبی پیسایی پێوە بێت، ھەربۆیە توێژەران ئامۆژگاریمان دەکەن فڵچەی ددان شووشتن دوور لە تەوالێت دابنێین و خۆمان لە نەخۆشی بەدووربگرین.

2 ساڵ پێشتر - Jun 5 2015 9:54AM
1735
بابه‌تی زیاتر