یاسا
مێردەکەم وایلێکردم لەگەڵ ھاوڕێکەی پەیوەندی دروستبکەم
SNN: پارێزەر– ئەڤین ئازاد


 
ھەر ھاوسەرگیریەک کە بە ئارەزوی ھەردوو لایەنەکە ئەنجام درابێت بە خۆشەویستیەکی زۆر دەست پێدەکات لەگەڵ چوونە ژیانی ھاوسەرێتی و تێپەربوونی رۆژ گار ئەم خۆشەویستیە رۆژ بە رۆژ زیاتر دەکات بەڵام  بەھۆی ئەوەی بەردەوام شتەکان دووبارە دەبنەوە بۆیە وشەکان وردە وردە دەربرینیان کەمتر دەبێتەوە ئەمەش کێشە لە نێوان زۆربەی ھاوسەران درووست دەکات ،بەڵام لای ھەنێکی تر دەربرینی وشەکان نەک ھەر کەم دەبێتەوە بەڵکوو بەرەو نەمان دەروات  ، کێشەکە لێرەوە دەست پێدەکات  کە لە ئەنجامدا ناپاکی ھاوسەرێتی لێوە درووست دەبێت کە بووەتە بە کێشەیەکی باوی نێو کۆمەڵگە یاخود جیابوونەوە یاخوود بەردەوام بوون بە ژیانێکی رۆتین و بێزار کەر،
ئەم کێشەیە لە ناو زۆرێک لە خێزانەکان درووست دەبێت بۆیە چیرۆکی ئەم جارە مان باسکردنە لە کێشەی خێزانێک لەو خێزانانە کە لە زاری خۆیانەوە دەیگێرنەوە کاتێک  وەک  ھاوسەرەکانی تر رۆژگارێک ھەبووە تێیدا دڵخۆش بن بەڵام جیاوازی ئەم دوو ھاوسەرە ئەوەیە کە ھەر یەکەیان دان بە ھەڵەو تاوانی خۆیدا دەنێت
سارا و ھەڵۆ ئەو دوو گەنجەن کە ژیانی ھاوسەریان پیێک ھێناوە بەڵام لە ئێستادا چاوەروانی بریاری دادوەرن تاوەک لە یەکتریان جیا بکاتەوە
سارا باس لە ژیانی خۆی دەکات کە چۆن ھاوسەرگیری پێک ھێناوەو دەڵێت : تەمەنم ٢١ ساڵ بوو کاتێک ھەڵۆم ناسی پێکەوە دەمان خوێند دوای ئەوەی سالێک یەکترمان ناسی بریاری ھاوسەرگیریمان دا تەمەنم ٢٢ ساڵ بوو ژیانی ھاوسەریمان پێک ھێنا  ھەستم دەکرد لەدوای ھەڵۆ ھیچ پیاوێکی تر لە دنیادا نیە چوونکە یەکەم کەس بوو بێتە ژیانمەوە زۆرم خۆشدەویست ، لە سەرەتای ژیانمان ھیچ کێشەیەکمان نەبوو نزیکەی ساڵێک بەسەر ھاوسەریماندا تێپەری بەڵام ھەستم دەکرد ھەڵۆ کەمترلە جاران  ھەست و سۆزم بۆ دەردەبرێت و گرنگیم پێدەدات منیش ئەمەم زۆر لا ناخۆش بوو کاتێک کچەکانی ھاورێم دەبینی کە چۆن ھاوسەرەکانیان گرنگیان پێدەدەن زۆر بێتاقەت دەبووم بەڵام دواتر لەگەڵ باروو دۆخەکەدا راھاتم بەو شێوەیە بژیم کە ئەو کەسەی خۆشت دەوێت ماوەی جارێک  تۆی بیر بکەوێتەوەو وشەی خۆشەویستیت بۆ دەرببرێک و چاوت لە دەمی بێت تا قسەت بۆ بکات ، ژیانمان بەم شێوەیە بەردەوام بوو،  ھاورێیەکی ھاوسەرەکەم کە بەردەوام دەھات بۆ ماڵمان زۆری خۆشدەویستم و گرنگی پێدەدام وەک برای خۆم تەماشام دەکرد بەڵام دواتر ھەستم دەکرد کە زیاد لە جاران گرینگیم پێدەدات ھێندەی ئەو نازم ھەڵدەگرێ و ئاگای لێمە ھەڵۆ بەو شێوەیە نیە بۆیە منیش خووم بەوەوە گرتبوو وام لێھات ھەستم بۆی بجولێت  تا دەھات پەیوەندە نێوانمان بەھێزتر دەبوو بۆ ھەر شوێنێک بچووینایە بە ھەڵۆم دەوت  کە ئەویش بانگێشت بکات ،رۆژێکیان ھەڵۆ لەماڵ نەبوو ھاورێکەی ھات بۆ ماڵمان و کەوتە گفتووگۆ وتی ھەست  دەکەم ژیانت لەگەڵ ھەڵۆ خۆش نیە ھەمیشە بێتاقەت دیاری لە چاوەکانتدا زۆر شتی شاراوە دەبینم ، منیش ھەموو ئەو شتانەی لە دڵمدایە بۆم باس کرد ، لەدوای ئەو رۆژەوە بەردەوام بە نامە ئاگامان لە یەکتر بوو وام لێھاتبوو ئەوەم بەلاوە گرنگ نەبوو کە ھەڵۆ گرنگیم پێدەدات یاخووت نا منی خۆشدەوێت یاخود نا ، لە کاتێک دا پێشتر وامدەزانی ھەڵۆ تاکە کەسە کە لە ژیانمدا بتوانم خوشم  بوێت  بەڵام بۆم دەرکەوت ئەوە خۆشەویستی نەبوو لە نێوان من و ئەودا کە بەو شێوەیە یەکترمان پشت گوێ خست بوو تەنھا خوو گرتن بوو پێوەی کە بەو جۆرە پشتگوێ خستبووم ھەر دەمووت خۆشم دەوێت ناتوانم وازی لێ بێنم بەڵام  کاتێک کەسێکی تر لە جێگەی ئەو گرنگی پێدام ئەوم لەبیر کردبوو . دوای تێپەربوونی ماوەیەک بریارمان دا لە یەکتر جیابینەوە چوونکە لێک جیابوونەوەمان لەوە باشترە کە پێکەوە بژین مێردم ھەبێت بەڵام کەسێکی تر گرنگیم پێبدات  بەردەوام دڵتەنگ بم . ئەوەی کە من کردم ئەزانم کارێکی باش نەبوو مێردم ھەبێت و لەگەڵ ھاورێکەیدا پەیوەندی خۆشەویستی دروست بکەم بەڵام رۆژگاروو ھەڵسووکەوتی ھەڵۆ بەوەی گەیاند کە بەو شێوەیە بم چوونکە منیش حەزم دەکرد وەک کەسێکی تر  لە ماڵ و مێردی خۆمدا ببم و ھیچ کەم و کورتیەکم نەبێت بەڵام ئەوەی من دەموویست لە خێزانەکەمدا بوونی نەبوو بۆیە بریاری ھەڵوەشانەوەیمدا ، ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە ھەڵۆ دان بەوەدا دەنێت کە دەڵێت ئەو ژنەی من ھێنام زۆر پاک بوو تەنھا منی دەویست بەڵام خۆم وام لێکرد بێزار ببێت کە ھەر ئەو بوو گرنگی پێدەدام و من پشت گوێم خستبوو بۆیە ھەمیشە دەڵێم ھەڵەی خۆم بوو وای کرد سارا بخەمە ھەڵەیەکەوە .

تێبینی
* ئەم رووداوە رووداوێکی راستەقینەیە و لەیەکێک لە دادگاکانی کوردستان تۆمارکراوە
* SNN وەکو ئیتیکی کاری رۆژنامەوانی و پاراستنی مافی ئەو کەسەی لەناو چیرۆکەکەدان ناو خوازراوی بەکارھێناوە.

2 ساڵ پێشتر - Jun 5 2015 10:39AM
19559
بابه‌تی زیاتر