ته‌ندروستی
بەڤیدیۆ: لەکاتی نەشتەرگەریدا گیتار لێدەدات
SNN: 


پیاوێکی بەڕازیلی لەکاتی نەشتەرگەریدا گیتار دەژەنێت و ئەوەش سەرنجی ھەمووانی بۆخۆی راکێشاوە.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی ئیندیپێندێنتی بەریتانی ئەنتۆنی کەڵکامپی تەمەن ٣٣ ساڵ کارمەندێکی بانکە لە بەڕازیل و تووشی وەرەمێکی شێرپەنجەیی بووە لە مێشکیدا، لەکاتی نەشتەرگەری مێشکدا سڕکردن بەکارناھێرێنرێت کەسەکە ئاگای لەخۆیەتی و ئەنتۆنیش لەو کاتەدا گیتارەکەی ھێناوە و دەیژەنێت.
ھاوکات ئاوازەکەی زۆر خۆشە و تایبەتە بە گروپی بیتڵ و لەگەڵیشیدا گۆرانی دەڵێت و پزیشکەکان پێیان خۆش بووە کە ئەوەندە بەھیوا بووە، ھەروەھا پزیشکەکان بۆئەوە رێگەیان بە ئەنتۆنی داوە بۆئەوەی بزانن کە نەشتەرگەرییەکە چۆن کاریگەری لە مێشکی دەکات، خۆشبەختانە زۆر بەسەرکەوتوویی ئەنتۆنی لە نەشتەرگەرییەکە ھاتە دەرەوە.

2 ساڵ پێشتر - Jun 5 2015 1:34PM
696
بابه‌تی زیاتر