ته‌ندروستی
ڤیاگرای ژنان بەرھەم ھات
SNN: 


رێکخراوەکانی تایبەت بەژنان لەئەمریکا سەرکەوتنیان بەدەستھێنا لەبارەی تەندروستی سێکسییەوە بەوپێیەی لیژنەی راوێژکاری سەر بەرێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا رەزامەندی نیشاندا بەبەکارھێنانی ڤیاگرا بۆ ژنان.
ئەم بریارە و بەکارھێَنانی دەبێتە ھۆی چارەسەری گرفتی لاوازی سێکسی ژنان و ئەم جۆرەش بەڤیاگرای ژنانە ناسراوە.
لەوبارەیەوە رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە کەئەو بڕیارە بۆتە جێ سەرنجی رێکخراوەکانی ژنان کەبەھەنگاوێکی باشی دەزانن بەرەو ھاوسەنگی نێوان ھەردوو رەگەز لەبارەی گرفتە سێکسییەکانەوە تا ژنانیش سود لەو دەرمانە ببینن کەلەشێوەی ڤاکسینی (فلیبانسرین)دایە تا ئەو ژنانەی نەخۆشیە درێژخایەنەکانیان نیە و گرفتی سێکسیان ھەیە سود لەو دەرمانە ببینن.

2 ساڵ پێشتر - Jun 5 2015 5:41PM
4674
بابه‌تی زیاتر