ته‌ندروستی
٥ ھۆکاری پێشبینی نەکراوی دواکەوتنی منداڵبون لەژناندا
SNN: 


ھەموان دەزانین کەپێویستە چەند رێوشوێنێک بگیرێتە بەر بۆ دروستبوونی منداڵ و پیتاندنی تەندروست لەکاتی جووتبوندا، کەئەوانیش دابەزاندنی کێش و جوتبون لەکاتی گونجاو و دورکەوتنەوە لەجگەرەکێشان و کحول و ئەنجامدانی چالاکیی جەستەیی ، بەڵام چەند ھۆکارێک ھەن کەپێشبینیکراو نین و ھۆکاری دواخستنی منداڵ بوونە، لەوانەش:
١.    تەندروستی دەم: کەتوانای منداڵ بوون زۆر کاریگەری ھەیە لەسەر پاکی دەم، توێژینەوەیەک دەریخستوە ئەو کلینکانەی کەژنان سەردانی دەکەن بۆ چارەسەری گرفتی نەبونی منداڵ دەرکەوتوە گرفتی ھەوکردن و خوێنبەربونی پوک یان ھەیە،ئەگەر تۆ بەنیازی منداڵ بونی ھەوڵ بدە دەم و دانت بەفڵچە بشۆیت رۆژی دووجار، بەوپێیەی تەندروستی دەم کاریگەری ھەیە لەسەر ھۆرمۆنەکان.
٢.    رووناکی دەستکرد: کەسانێک پێیان خۆشە لەبەردەم رووناکی مۆبایل یان ئایپاددا شت بخوێننەوە بەر لەخەوتن، بەڵام توێژینەوەیەک دەریخستوە کەئەو رووناکییە بەر لەخەوتن کاریگەری خراپی ھەیە لەسەر لەدایک بوون لەژناندا، و زیان بەکۆرپەلەش دەگەیەنێت ئەگەر ژنەکە دووگیان بێت، بەرھەمھێنانی ھۆرمۆنی میلاتۆنین کەم دەبێتەوە و ھاوسەنگی ھۆرمۆنەکانی لەش تێک دەدات.
٣.    دەرمان: ڤاکسینەکانی دژە ئۆکسان و جێگیرکاری میزاج کاریگەری ھەیە لەسەر دەردانی مادەی پرۆلاکتین کەکاریگەری ھەیە لەسەر پیتاندنی ھێلکە.
٤.    بەرزی کۆلیسترۆڵی خوێن: بەپێی راپۆرتێکی گۆڤاری رژێنەکان ئەو ژنانەی کەرێژەی کۆلیسترۆڵیان زۆرە بەسەختی دەتوانن پیتاندن بکەن و دووگیانی رووبدات.
٥.    خۆراک: دەبێ خۆ بەدووربگریت لەجۆرە چەورەکان و ژەمە خێراکان کەرێگرە لەپیتاندن، لەلایەکی ترەوە دەبێ بەر لەدووگیانی فۆلیک ئەسید بخۆیت.

2 ساڵ پێشتر - Jun 5 2015 6:57PM
2448
بابه‌تی زیاتر