‌ هەواڵ
  SNN زانیاری لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان بڵاودەکاتەوە
SNN: بەشی ھەواڵ

تائێستا فەرمانبەرانی کاروباری رێکخراوەکانی سەر بەوەزارەتی دارایی مووچەی مانگەکانی(٢ و ٣)یان وەرنەگرتووە، بەڕێوەبەری فەرمانگەکەش ڕایدەگەیەنێت: ھەر کەسێک مووچەکەی لەلای ئێمە بێت، لەسەرو خۆمەوە فەرمانم پێبکرێت بۆ خەرج دەکەین.
حەسەن رەشید بەڕێوەبەری گەنجینەی یەکی سلێمانی لەلێدوانێکدا بەSNNی ڕاگەیاند: سەرجەم ئەو کەسانەی راژەکانیان لەفەرمانگەی کاروباری رێکخراوەکانەوە گواستراوەتەوە بۆ سەر گەنجینەی یەکی سلێمانی، وەک ھەر فەرمانبەرێکی دیکەی حکومەت تاوەکو مانگی ئادار(سێ) مووچەیان وەرگرتووە.
وتیشی:"ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی رێکخراوەکان کە تائێستا راژەکانیان گواستراوەتەوە بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەکەمان، ٨٠٦ کەسەو ھیچ لیستیکی دیکەمان بۆ نەھاتووە".
مانگی ئاداری رابردوو، بەبڕیاری وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم فەرمانگەی کاروباری رێکخراوەکان لەسلێمانی کە بەگوێرەی زیانیارییەکان زیاتر لە چوار ھەزارو ٥٠٠ فەرمانبەری لەخۆگرتووە، ھەڵوەشایەوەو بڕیارە بەسەر گەنجینەکاندا دابەشبکرێن، بەڵام تائێستا بەشێکی زۆریان چارەنووسیان دیار نییەو مووچەی مانگی(٢ و ٣)شیان وەرنەگرتووە.
جەمال ساڵح بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری رێکخراوەکان لەسلێمانی لەلێدوانێکدا بەSNNی وت: ھیچ فەرمانێکم بۆ نەھاتووە سەبارەت بەخەرجکردنی مووچەی ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا راژەکانیان بۆ سەر گەنجینەکان نەگواستراوەتەوە.
وتیشی:"ھەر کەسێک مووچەکەی لەلای ئێمە بێت، لەسەرو خۆمەوە فەرمانم پێبکرێت مووچەکەی بۆ خەرج دەکەین".
سەبارەت بەچارەنووسی ئەو کەسانەی تائێستا ناوەکانیان بۆ گەنجینەکان نەنێردراوە، جەمال ساڵح وتی:"ناتوانم ھیچ لێدوانێک لەسەر ئەو بابەتە بدەم، چونکە بۆم نییە لێدوان بدەم، بەڵکو وتەبێژی وەزارەتی دارایی دەتوانێت لەوبارەیەوە قسە بکات".
SNNیش وەک ئەرکێکی پیشەیی پەیوەندی کرد بە(ئەحمەد عەبدولڕەحمان) وتەبێژی وەزارەتی داراییەوە، بەڵام بەبیانووی ئەوەی کە کاتی دەوام نییە، ئامادە نەبوو زانیاری لەسەر ئەو بابەتە بخاتەڕوو.

4 ساڵ پێشتر - Jun 5 2015 11:03AM
2380
‌زیاتر
بزانە تورکیا بۆچی ئەم ھاوڵاتییە ڕوسیانەی دەستگیرکردووە...
نھێنیەکی دیکەی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم ئاشکرادەبێت...
بەھای دۆلار بەبەرزی دەمێنێتەوە...
داوایەکی بەپەلە ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت...
بزوتنەوەی گۆڕان ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە...
SNNزانیاری نوێ لەسەر پێوەری ئاو بڵاودەکاتەوە...
بەوێنە : ئاگر لە جیاکانی دەروبەری سلێمانی دەکەوێتەوە...
دواین ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکەی ئامەد...
بەھۆی روداوی ھاتوچۆوە پێشمەرگەیەکی دێرین گیانی لەدەستدا...
ھەرجوتیارێک ٥٠ تۆن گەنمی وەردەگیرێت...
بەم میکانیزمە ئوتومبێلە سووتاوەکان قەرەبوو دەکرێنەوە...
ڕاگەیەنراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە ...
دەمیرتاش : خۆمان ناخەینە ناو پیلانگێرییەکان ...
ھێرش دەکرێتە سەر پزیشکێکی ژن...
قەندیل لەسەر تەقینەوەکەی ئامەد دێتەدەنگ...
تەقینەوەیەک لەکۆبوونەوە جەماوەریەکەی ھەدەپە ڕوویدا...
ھەوڵێکی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دیلەکانەوە سەرینەگرت...
سەرۆک و جێگری خولی دووەمی لیژنەی دەستور ئاشکرا دەکرێت...
جێگری سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆچی دوایی کرد...
ئاگرێکی گەورە دەکەوێتەوە...
ھاوڵاتیانی سلێمانی لەم مەترسییە دڵنیا دەکرێنەوە...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Address: Iraq - Kurdistan - Sulaimany
Tel: 07480172102 | Email: [email protected]