‌ هەواڵ
  مەترسیەکی گەورە ڕوو لەھەرێمی کوردستان دەکات
SNN: بەشی ھەواڵ

لەتەشەنەسەندنی دیاردەیەکی باو لەوەرزی ھاویندا، پۆلیس ھۆشداریدەدات و ڕایدەگەیەنێت، پێویستە ھاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکان بن.
بەھۆی ھاتنی وەرزی ھاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، مەترسی کەوتنەوەی ئاگر لەسنورەکاندا زیادیکردووەو پۆلیسی دارستانی سلێمانیش چەند ڕێوشوێنێک ئاشکرادەکات.
عەقید ھێمن کەمەرخان ئەفەندی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لەسنوری پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون بەتایبەت لەنزیک سنوری زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی و ناوچەی دوکان و سنوری ھەڵەبجە.
وتیشی:"ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکانیش جۆراوجۆر بوون و داواشی لەھاوڵاتیان کرد کە پابەندی ڕێنماییەکان بن و بەتایبەت لەکاتی گەشت و سەیرانەکاندا پاشماوەی ئاگرەکانیان بکوژێنەوەو جگەرە فڕێنەدانە ناو پوش و پاوانەکانەوە"، وتیشی:"یەکێک لەڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەش بەھۆی ھەورە بروسکەوە بووە".
ئاشکراشیکرد، لەئێستادا بەھەماھەنگی ھاوڵاتیانی ناوچەکان بەتایبەت لەسنوری ناوچەی سورداش چەندین ئاگربڕیان بەکەرەستەی سەرەتایی دروستکردووە بۆ پاراستنی لەناوچەکە لەئەگەری کەوتنەوەی ئاگری گەورە.

4 ساڵ پێشتر - Jun 5 2015 11:25AM
6183
‌زیاتر
بزانە تورکیا بۆچی ئەم ھاوڵاتییە ڕوسیانەی دەستگیرکردووە...
نھێنیەکی دیکەی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم ئاشکرادەبێت...
بەھای دۆلار بەبەرزی دەمێنێتەوە...
داوایەکی بەپەلە ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت...
بزوتنەوەی گۆڕان ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە...
SNNزانیاری نوێ لەسەر پێوەری ئاو بڵاودەکاتەوە...
بەوێنە : ئاگر لە جیاکانی دەروبەری سلێمانی دەکەوێتەوە...
دواین ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکەی ئامەد...
بەھۆی روداوی ھاتوچۆوە پێشمەرگەیەکی دێرین گیانی لەدەستدا...
ھەرجوتیارێک ٥٠ تۆن گەنمی وەردەگیرێت...
بەم میکانیزمە ئوتومبێلە سووتاوەکان قەرەبوو دەکرێنەوە...
ڕاگەیەنراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە ...
دەمیرتاش : خۆمان ناخەینە ناو پیلانگێرییەکان ...
ھێرش دەکرێتە سەر پزیشکێکی ژن...
قەندیل لەسەر تەقینەوەکەی ئامەد دێتەدەنگ...
تەقینەوەیەک لەکۆبوونەوە جەماوەریەکەی ھەدەپە ڕوویدا...
ھەوڵێکی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دیلەکانەوە سەرینەگرت...
سەرۆک و جێگری خولی دووەمی لیژنەی دەستور ئاشکرا دەکرێت...
جێگری سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆچی دوایی کرد...
ئاگرێکی گەورە دەکەوێتەوە...
ھاوڵاتیانی سلێمانی لەم مەترسییە دڵنیا دەکرێنەوە...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Address: Iraq - Kurdistan - Sulaimany
Tel: 07480172102 | Email: [email protected]