‌ هەواڵ
   یەکێتی بۆ پارتی: کێشەکە دەبەینە دەرەوەی ھەرێم
SNN: شاھۆ ئیبراھیم


تائێستا پارتی وەڵامی داواکارییەکانی یەکێتی و گۆڕان و لیستی خزمەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەوڵیر نەداوەتەوەو یاداشتەکەشیان کە ئاراستەی سێ سەرۆکایەتی ھەرێم کردبوو بێ وەڵامە، سەرۆکی لیستی یەکێتیش ھۆشداری دەداتە پارتی و دەڵێت: ئەگەر وەڵاممان نەدەنەوە، کێشەکە ئاڕاستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین.
رۆژی ٣٠ ی مانگی رابردوو بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵیک بەسەر ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەرێم، ھەریەک لە فراکسیۆنەکانی یەکێتی، گۆڕان و لیستی خزمەت لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر، یاداشتێکی ناڕەزییان ئاڕاستەی ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێم کرد و تێیدا داوایانکرد بەزوویی کێشەکانی بەردەم پێکھێنانی حکومەتی خۆجێیەتی ھەولێر چارەسەر بکەن.
رێباز بێرکۆتی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بە SNNی راگەیاند: تاوەکو ئێستا سێ سەرۆکایەتیەکەو پارتی ھیچ وەڵامێکی یاداشتەکەیان نەداوینەتەوە.
ئەو سێ فراکسیۆنە لە یاداشتەکەیاندا داوایان لە سێ سەرۆکایەتیەکە کرد فریای ھەولێر بکەون، چونکە پارتی ھەریەک لەو سێ فراکسیۆنەی لە پۆستەکاتنی ئەو پارێزگایە بێبەشکردووە.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر وتیشی: بەمزوانە لەگەڵ ھەریەک لە فراکسیۆنەکانی گۆڕان و خزمەت، کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجام دەدەین بۆ دانانی نەخشەڕێگای دواتر و ھەنگاودێکی دیکە دەنێین و ھەموو ئەگەرەکانیش لەبەردەمماندا کراوەیە.
بێرکوتی راشیگەیاند: ھۆشدارییەکی دیکە دەدەین بە پارتی، چونکە ئەگەر ھەر وەڵاممان نەدەنەوە ئەوا کێشەکە لەچوارچێوەی ناوخۆی ھەرێم  ناھێڵینەوەو ئاڕاستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین.
وتی: ئەوەش بەمافی خۆمان دەزانین.
ئەو بەرپرسەی یەکێتی ئاماژەی بەوەشدا کە سەرجەم ھەوڵەکانیان دەخەنەگەڕ بۆ پاراستنی مافی دەنگدەران و بەشداریپێکردنیان لە حکومەتی خۆجێی ھەولێرو سەرجەم ئەگەرەگانیش لەبەردەمیاندا کراوەیە.
    
 

4 ساڵ پێشتر - Jun 5 2015 12:06PM
6002
‌زیاتر
بزانە تورکیا بۆچی ئەم ھاوڵاتییە ڕوسیانەی دەستگیرکردووە...
نھێنیەکی دیکەی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم ئاشکرادەبێت...
بەھای دۆلار بەبەرزی دەمێنێتەوە...
داوایەکی بەپەلە ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت...
بزوتنەوەی گۆڕان ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە...
SNNزانیاری نوێ لەسەر پێوەری ئاو بڵاودەکاتەوە...
بەوێنە : ئاگر لە جیاکانی دەروبەری سلێمانی دەکەوێتەوە...
دواین ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکەی ئامەد...
بەھۆی روداوی ھاتوچۆوە پێشمەرگەیەکی دێرین گیانی لەدەستدا...
ھەرجوتیارێک ٥٠ تۆن گەنمی وەردەگیرێت...
بەم میکانیزمە ئوتومبێلە سووتاوەکان قەرەبوو دەکرێنەوە...
ڕاگەیەنراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە ...
دەمیرتاش : خۆمان ناخەینە ناو پیلانگێرییەکان ...
ھێرش دەکرێتە سەر پزیشکێکی ژن...
قەندیل لەسەر تەقینەوەکەی ئامەد دێتەدەنگ...
تەقینەوەیەک لەکۆبوونەوە جەماوەریەکەی ھەدەپە ڕوویدا...
ھەوڵێکی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دیلەکانەوە سەرینەگرت...
سەرۆک و جێگری خولی دووەمی لیژنەی دەستور ئاشکرا دەکرێت...
جێگری سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆچی دوایی کرد...
ئاگرێکی گەورە دەکەوێتەوە...
ھاوڵاتیانی سلێمانی لەم مەترسییە دڵنیا دەکرێنەوە...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Address: Iraq - Kurdistan - Sulaimany
Tel: 07480172102 | Email: [email protected]