‌ هەواڵ
  SNN چۆنیەتی پێکھێنانی ٣ لیوا نوێیەکەی پێشمەرگە ئاشکرادەکات
SNN: شاھۆ خوارەحم

ھەنگاوەکانی پێکھێنانی سێ لیوای نوێی پێشمەرگە دەستیپێکرد، ئەندامێکی لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی کوردستانیش چۆنیەتی پێکھێنانی لیواکان و شێوازی وەرگرتنی ئەندامەکانی ڕووندەکاتەوەو ڕایدەگەیەنێت: بانگەوازی بۆ دەکرێت.
ئەمریکا بەڵێنیداوە سێ لیوای نوێ بۆ ھێزی پێشمەرگە پێکبھێنێت و پڕچەکی بکات و پێداویستییە سەربازییەکانیش بۆ دابین بکات.
قادر رەزگەزیی ئەندامی لیژنەی پێشمەرگەو شەھیدان و قوربانیانی جینۆساید لەلێدوانێکدا بەSNNی ڕاگەیاند: لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە سێ لیوای نوێ پێکدەھێنرێت کە لەلایەن ئەمریکاوە پڕچەکدەکرێت و پێداویستییە سەربازییەکانی بۆ دابیندەکرێت.
وتی:"ئەم لیوایانە لەو پێشمەرگانە پێکناھێنرێت کە ئێستا پێشمەرگەن، بەڵکو لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە بانگەوازی بۆ دەکرێت و بەپێی مەرجەکان خەڵکی نوێ وەردەگیرێت".
ئاماژەی بەوەشدا ئەو کەسانەی لەم لیوایانەدا وەردەگیرێن، سەباری پشکنینە سەربازییەکان، دەبێت ھەندێک مەرجیان تێدا بێت.
سەبارەت بەمەرجەکانیش قادر رەزگەزیی دەڵێت:"کۆمەڵێک مەرج دانراوە، گرنگترینیان ئەوەیە کە تەمەنی لە ١٨ساڵ کەمترو لە ٣٠ ساڵ زیاتر نەبێت، بڕوانامەی شەشی سەرەتایی یان زیاتری ھەبێت، ھیچ ئینتیمایەکی سیاسیش لەبەرچاو ناگیرێت".
لەبارەی بەرپرسان و سەرپەرشتیارانی لیوا نوێیەکان ڕاشیگەیاند:"ئەوفەرماندانە دەبن کە کۆلێژی سەربازی و دواتر کۆلێژی ئەرکانیان تەواو کردووەو ئەزموونی سەربازیشیان ھەیە، لەلایەن ڕاھێنەرانی ئەمریکییەوە ڕاھێنان و مەشقیشیان پێدەکرێت".
بەپێی زانیارییەکانی  SNNلەئێستادا لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە سێ ھەزار کەس لەخۆدەگرێت، بەڵام ئەو پەرلەمانتارە بێ ئاگایی خۆی نیشاندا لەبارەی ژمارەی لیوا نوێیەکان، وتیشی:"ھیچ زانیارییەکم نییە کە ھەر لیوایەک لەم سێ لیوایە لەچەند کەس پێکدێت".

4 ساڵ پێشتر - Jun 5 2015 1:38PM
855
‌زیاتر
بزانە تورکیا بۆچی ئەم ھاوڵاتییە ڕوسیانەی دەستگیرکردووە...
نھێنیەکی دیکەی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم ئاشکرادەبێت...
بەھای دۆلار بەبەرزی دەمێنێتەوە...
داوایەکی بەپەلە ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت...
بزوتنەوەی گۆڕان ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە...
SNNزانیاری نوێ لەسەر پێوەری ئاو بڵاودەکاتەوە...
بەوێنە : ئاگر لە جیاکانی دەروبەری سلێمانی دەکەوێتەوە...
دواین ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکەی ئامەد...
بەھۆی روداوی ھاتوچۆوە پێشمەرگەیەکی دێرین گیانی لەدەستدا...
ھەرجوتیارێک ٥٠ تۆن گەنمی وەردەگیرێت...
بەم میکانیزمە ئوتومبێلە سووتاوەکان قەرەبوو دەکرێنەوە...
ڕاگەیەنراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە ...
دەمیرتاش : خۆمان ناخەینە ناو پیلانگێرییەکان ...
ھێرش دەکرێتە سەر پزیشکێکی ژن...
قەندیل لەسەر تەقینەوەکەی ئامەد دێتەدەنگ...
تەقینەوەیەک لەکۆبوونەوە جەماوەریەکەی ھەدەپە ڕوویدا...
ھەوڵێکی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دیلەکانەوە سەرینەگرت...
سەرۆک و جێگری خولی دووەمی لیژنەی دەستور ئاشکرا دەکرێت...
جێگری سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆچی دوایی کرد...
ئاگرێکی گەورە دەکەوێتەوە...
ھاوڵاتیانی سلێمانی لەم مەترسییە دڵنیا دەکرێنەوە...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Address: Iraq - Kurdistan - Sulaimany
Tel: 07480172102 | Email: [email protected].co