‌ هەواڵ
  کێن ئەوانەی لەموسڵ دەنوسن بژی پێشمەرگە؟
SNN: ھێرش ئەحمەد



لەنوێترین پیلانیاندا لەدژی کوردانی دانیشتووی ناوشاری موسڵ، داعش ڕێگەیەکی نوێی گرتۆتەبەر بۆ ئەوەی ڕەشبگیریی دەستپێبکات، سەرچاوەیەکی حزبییش وردەکاریی پیلانەکانی داعش ئاشکرادەکات و داوای بەئاگایی لەکورد دەکات.
چەند سەرچاوەیەک لەناوشاری موسڵ تایبەت بۆ SNN باسیان لەوەکردووە، لەموسڵ دروشمی بژی پێشمەرگە لەسەر دیوارەکان نوسراوە، سەرچاوەکان دەڵێن:"لەدوو گەڕەکی بەشی ڕۆژئاوای ڕووباری دیجلە لەناوشاری موسڵ، ھەندێک کەس دروشمی (بژی پێشمەرگە)یان لەسەر دیوارەکان نوسیوە".
ئەوەش ئاشکرادەکەن، ئێستا داعش بەدوای ئەوانەدا دەگەڕێت، کە دروشمەکانیان نوسیوەو ترسێکی زۆریشیان لەزیادبوونی ژمارەی پشتیوانانی پێشمەرگە لەناو موسڵ ھەیە.
بەڵام غەیاس سورچی کارگێڕو وتەبێژی مەڵبەندی نەینەوای یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەلێدوانێکدا بۆ SNN، ھۆشداری بەکوردانی موسڵ دەدات و داوایان لێدەکات، بەو نوسینانە فریو نەخۆن.
سورچی دەڵێت:"بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستمان کەوتوون، چەکدارانی گروپی تیرۆریستی داعش خۆیان ھەڵدەستن بەنوسینی ئەو شیعارانە، بۆ ئەوەی بتوانن لەو ڕێگەیەوە بەئامانجەکانیان بگەن کە ئەویش ڕەشبگیریی و کۆمەڵکوژی کوردانە".
بەرپرسەکەی یەکێتی لەسنوری نەینەوا باسی ئەوەشیکرد، گروپی تیرۆریستی داعش بەردەوام پیلانی نوێی ھەیە لەدژی گەلی کورد لەھەر کوێیەک بێت، وتیشی:"ئێمە دەزانین کە ھیچ کوردێک ئێستا ناوێرێت لەناوشاری موسڵ لەسەر دیوارەکان شیعار بۆ پێشمەرگەو لایەنگری ھێزە کوردیەکان بکات".
غەیاس سوچی ئاشکرایکرد، ئەوە ھەوڵێکە بۆ دەستگیرکردنی گەنج و لاوی کورد لەشاری موسڵ، وتیشی:"لەماوەی ڕابردووشدا لای چەپی شاری موسڵ، داعش ئاڵایەکی کوردستانیان لەناو گەراجێکدا ھەڵکرد، دواتریش دەستیان بەڕەشبگیریی کردو ژمارەیەک گەنجی کورد ڕووبەڕووی کوشتن و ئازارو ئەشکەنجەیەکی زۆر کرانەوە".

4 ساڵ پێشتر - Jun 5 2015 3:10PM
18299
‌زیاتر
بزانە تورکیا بۆچی ئەم ھاوڵاتییە ڕوسیانەی دەستگیرکردووە...
نھێنیەکی دیکەی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم ئاشکرادەبێت...
بەھای دۆلار بەبەرزی دەمێنێتەوە...
داوایەکی بەپەلە ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت...
بزوتنەوەی گۆڕان ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە...
SNNزانیاری نوێ لەسەر پێوەری ئاو بڵاودەکاتەوە...
بەوێنە : ئاگر لە جیاکانی دەروبەری سلێمانی دەکەوێتەوە...
دواین ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکەی ئامەد...
بەھۆی روداوی ھاتوچۆوە پێشمەرگەیەکی دێرین گیانی لەدەستدا...
ھەرجوتیارێک ٥٠ تۆن گەنمی وەردەگیرێت...
بەم میکانیزمە ئوتومبێلە سووتاوەکان قەرەبوو دەکرێنەوە...
ڕاگەیەنراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە ...
دەمیرتاش : خۆمان ناخەینە ناو پیلانگێرییەکان ...
ھێرش دەکرێتە سەر پزیشکێکی ژن...
قەندیل لەسەر تەقینەوەکەی ئامەد دێتەدەنگ...
تەقینەوەیەک لەکۆبوونەوە جەماوەریەکەی ھەدەپە ڕوویدا...
ھەوڵێکی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دیلەکانەوە سەرینەگرت...
سەرۆک و جێگری خولی دووەمی لیژنەی دەستور ئاشکرا دەکرێت...
جێگری سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆچی دوایی کرد...
ئاگرێکی گەورە دەکەوێتەوە...
ھاوڵاتیانی سلێمانی لەم مەترسییە دڵنیا دەکرێنەوە...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Address: Iraq - Kurdistan - Sulaimany
Tel: 07480172102 | Email: [email protected]