‌ هەواڵ
  کورد لەوەرگرتنی ئەم پارەیەش بێبەشدەبێت
SNN: شادان حەسەن



١٠ مانگ بەسەر مانەوەی ئاوارەکانی چیای شنگالدا تێدەپەڕێت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیش لەئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ئاشکرایدەکات، بارودۆخی ئاوارەکان خراپەو چەند کێشەیەکیش بۆ ئەو ئاوارانە ھاتۆتە پێشەوە.
شێخ داود کالۆ سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لەلێدوانێکدا بەSNNی ڕاگەیاند، بارودۆخی ئاوارەکانی چیای شنگال زۆرخراپە، کۆمەک و ھاوکاریەکانیش درەنگ دەگاتە دەستیان، "ئێستاش کە بەرەو وەرزی ھاوین دەڕۆین ھیچ خزمەتگوزاریەکی کارەبا بەئاوارەکان نەگەیشتووە".
شێخ داود باسی کێشەیەکی دیکەی ئاوارەکانی چیای شنگالی کردو نەبوونی (کی کارتی) بەکێشەیەکی گەورە زانی و وتی:"ئەو کی کارتە گرەنتی مافی ئاوارەکان دەکات، بەڵام ئەوان کە نیانە، لەوەرگرتنی بڕی یەک ملیۆن دینارەکەی بەغدا بێبەشبوون".
بەگوێرەی بڕیارێکی نوێی حکومەتی بەغدا، بۆ ھەر خێزانێکی ئاوارە بۆماوەی شەش مانگ، ھەرمانگێک بڕی ٤٠٠ ھەزار دینار تەرخانکراوە، ئێستاش ئەگەری درێژکردنەوەی ماوەی وەرگرتنی ئەو پارەیە ھەیە.
لەو ڕووەشەوە شێخ داود ڕایگەیاند، ئاوارەکانی شنگال لەو پارەش سودمەند نابن، بەھۆی نەبوونی کی کارتی ئاوارەکانەوە، وتیشی:"بۆ چارەسەری کێشەی ئاوارەکانی چیای شنگال، لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لەپەیوەندیدان".
بەگوێرەی زانیاریەکانیش ئێستا لەسەر چیای شنگال نزیکەی ھەزارو ٥٠٠ خێزانی ئاوارە دەژین و گوزەرانیان بەرەو خراپبوون دەڕوات، کۆمەک و ھاوکاریەکانیش وەک پێویست بەدەستیان ناگات.

4 ساڵ پێشتر - Jun 5 2015 3:49PM
1071
‌زیاتر
بزانە تورکیا بۆچی ئەم ھاوڵاتییە ڕوسیانەی دەستگیرکردووە...
نھێنیەکی دیکەی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم ئاشکرادەبێت...
بەھای دۆلار بەبەرزی دەمێنێتەوە...
داوایەکی بەپەلە ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت...
بزوتنەوەی گۆڕان ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە...
SNNزانیاری نوێ لەسەر پێوەری ئاو بڵاودەکاتەوە...
بەوێنە : ئاگر لە جیاکانی دەروبەری سلێمانی دەکەوێتەوە...
دواین ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکەی ئامەد...
بەھۆی روداوی ھاتوچۆوە پێشمەرگەیەکی دێرین گیانی لەدەستدا...
ھەرجوتیارێک ٥٠ تۆن گەنمی وەردەگیرێت...
بەم میکانیزمە ئوتومبێلە سووتاوەکان قەرەبوو دەکرێنەوە...
ڕاگەیەنراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە ...
دەمیرتاش : خۆمان ناخەینە ناو پیلانگێرییەکان ...
ھێرش دەکرێتە سەر پزیشکێکی ژن...
قەندیل لەسەر تەقینەوەکەی ئامەد دێتەدەنگ...
تەقینەوەیەک لەکۆبوونەوە جەماوەریەکەی ھەدەپە ڕوویدا...
ھەوڵێکی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دیلەکانەوە سەرینەگرت...
سەرۆک و جێگری خولی دووەمی لیژنەی دەستور ئاشکرا دەکرێت...
جێگری سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆچی دوایی کرد...
ئاگرێکی گەورە دەکەوێتەوە...
ھاوڵاتیانی سلێمانی لەم مەترسییە دڵنیا دەکرێنەوە...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Address: Iraq - Kurdistan - Sulaimany
Tel: 07480172102 | Email: [email protected]