‌ هەواڵ
  ھاوڵاتیانی سلێمانی لەم مەترسییە دڵنیا دەکرێنەوە
SNN: بەشی ھەواڵ


توێژینەوەیەکی نوێی زانستی دەریدەخات کە ئاوی سلێمانی پاکژەو بەپێی ستانداردە جیھانییەکانە، لێپرسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: کوالێتی ئەو ئاوەی دەدرێت بەھاوڵاتیان لەو ئاوە بەرزترە کە کۆمپانیاکان بەرھەمیدەھێنن، ھەر بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە جۆری نەخۆشییەکان بەھۆی ئاوەوە و ھۆکاری ڕەنگ گۆڕینی ئاو ڕوون دەکرێت.
بەمەبەستی دڵنیابوون لەکوالێتی ئاوی خواردنەوەی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بەھاوبەشی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، توێژینەوەیەکیان لەسەر کوالێتی ئاوی سلێمانی کردووەو رۆژی ٣/٦ لەسیمپۆزیمێکی ھاوبەشدا کە لەسەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو، ئەنجام و ناوەڕۆکی توێژینەوەکە ئاشکرا کراوە.

گۆڕانی رەنگی ئاوی سلێمانی
لەسەرەتای سیمپۆزیمەکەدا، سەربەست عوسمان بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی ھۆکاری گۆڕانی رەنگی ئاوی خواردنەوەی سلێمانی بۆ رەنگی زەرد لەوەرزی پایزدا روونکردەوەو وتی:"ئاوی دوکان قەوزەی زۆرەو بەنزمبونەوەی ئاستی ئاوەکە لەو وەرزەداو لێدانی تیشکی خۆر رەنگی ئاوەکە دەگۆرێت"، وتیشی:"ھەندێکجار بەھۆی پڕۆسەی کلۆرەیشنەوە لەکاتی پاکژکردنەوەی ئاودا ئەم گۆڕانە دروست دەبێت، بەڵام ھیچ گۆڕانێک بەسەر کوالێتی ئاوەکەدا ناھێنێت".
ڕاشیگەیاند: لەدوو ساڵی رابردوودا ئەم کێشەیە بوونی ھەبووە، بەڵام بەڕێوبەرایەتییەکەیان لەمساڵدا ھەوڵی تەواوی داوە چارەسەری بکات. بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی ئاشکرایکرد کە لەساڵی ٢٠١٤دا ٨٧ پڕۆژەیان بەئەنجامگەیەیاندووەو ئەوەشی نەشاردەوە کە بەھۆی بارودۆخی عیراق و ھاتنی ژمارەیەکی زۆری ئاوارە بۆ کوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانی، فشارێکی زۆر کەوتۆتەسەر بەڕێوەبەرایەتییەکەیان.

سەرچاوەی سەرەکی پیسبوونی ئاو
ساڵانە دوو میلیار کەس تووشی نەخۆشی ئیکۆلا دەبن کە ھۆکارەکەی بۆ تێکەڵبوونی ئاو لەگەڵ پاشەڕۆدا دەگەڕێتەوە، لەوەش مەترسیدارتر نەخۆشی کۆلێرایە.

ئەو نەخۆشیانەی بەھۆی ئاوەوە تووشی دەبیت
د.ناسح فاتیح یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی رۆشنایی خستەسەر ئەو نەخۆشیانەی بەھۆی ئاوی پیسەوە توشی مرۆڤ دەبێت و وتی:"نەخۆشی بەلھاریزیا لەڕێگەی بەکارھێنان و بەرکەوتنی ئاوەوە دروست دەبێت، بەڵام زۆرینەی ئەو ڤایرۆس و بەکتریایانە بەھۆی بەکارھێنانی کلۆرەوە لەناو دەچن، چونکە بەرگریان بەرامبەر بەمادەی کلۆر لاوازە".

ئەمجۆرە ئاوە ١٠ ملیۆن ڤایرۆسی تیادایە
د.ناسح فاتیح  دەشڵێت:"سەرچاوەی سەرەکی پیسبوونی ئاو دەگەڕێتەوە بۆ تێکەڵبوونی ئاو لەگەڵ پاشەڕۆدا، بەشێوەیەک کە یەک گرام لەپیسایی ١٠ ملیۆن ڤایرۆسی ئیکۆلای تیادایە کە سەرچاوەی سەرەکی توشبوونە بەنەخۆشی سکچون".

ئاوی سلێمانی پاکژە
لەبەشێکی دیکەی سیمپۆزیمەکەدا، ئەندازیار فەرەیدون محەمەد لێپرسراوی کۆنترۆڵی جۆری ئاو لەبەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی وتی:"بەگوێرەی ئەو توێژینەوانەی لەسەر ئاوی سلێمانی کراوە، ئاوی خواردنەوەی سلێمانی پاکژەو بەپێی ستانداردە جیھانیەکانە بەتایبەت WHO کە لەلایەن بەرێوبەڕایەتییەکەیانەوە پەیڕەو دەکرێت".

کوالێتی ئاوی کۆمپانیاکان
لێپرسراوی کۆنترۆڵی جۆری ئاو، وتیشی:"ئەو ئاوەی بەڕێوبەرایەتییەکەمان بۆ دانیشتوانی سلێمانی دابیندەکات لەکوالێتیدا لەو ئاوە بەرزترە کە کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی ئاو بەرھەمیدەھێنن".

2 ساڵ پێشتر - Jun 5 2015 4:04PM
2640
‌زیاتر
بزانە تورکیا بۆچی ئەم ھاوڵاتییە ڕوسیانەی دەستگیرکردووە...
نھێنیەکی دیکەی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم ئاشکرادەبێت...
بەھای دۆلار بەبەرزی دەمێنێتەوە...
داوایەکی بەپەلە ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت...
بزوتنەوەی گۆڕان ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە...
SNNزانیاری نوێ لەسەر پێوەری ئاو بڵاودەکاتەوە...
بەوێنە : ئاگر لە جیاکانی دەروبەری سلێمانی دەکەوێتەوە...
دواین ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکەی ئامەد...
بەھۆی روداوی ھاتوچۆوە پێشمەرگەیەکی دێرین گیانی لەدەستدا...
ھەرجوتیارێک ٥٠ تۆن گەنمی وەردەگیرێت...
بەم میکانیزمە ئوتومبێلە سووتاوەکان قەرەبوو دەکرێنەوە...
ڕاگەیەنراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە ...
دەمیرتاش : خۆمان ناخەینە ناو پیلانگێرییەکان ...
ھێرش دەکرێتە سەر پزیشکێکی ژن...
قەندیل لەسەر تەقینەوەکەی ئامەد دێتەدەنگ...
تەقینەوەیەک لەکۆبوونەوە جەماوەریەکەی ھەدەپە ڕوویدا...
ھەوڵێکی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دیلەکانەوە سەرینەگرت...
سەرۆک و جێگری خولی دووەمی لیژنەی دەستور ئاشکرا دەکرێت...
جێگری سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆچی دوایی کرد...
ئاگرێکی گەورە دەکەوێتەوە...
کورد لەوەرگرتنی ئەم پارەیەش بێبەشدەبێت...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Address: Iraq - Kurdistan - Sulaimany
Tel: 07480172102 | Email: [email protected]