‌ هەواڵ
  سەرۆک و جێگری خولی دووەمی لیژنەی دەستور ئاشکرا دەکرێت
SNN: شاھۆ خوارەحم

لیژنەی ئامادەکردنی دەستور دیباجەیەکی سەرەتایی بۆ دەستورەکە گەڵاڵە دەکات، ئەندامێکی لیژنەکەش رایدەگەیەنێت: ھەفتەی داھاتوو گفتوگۆ لەبارەی بنەماسەرەکییەکانەوە دەکرێت.
لەکۆبوونەوەی چوارەمی لیژنەی ئامادەکردنی دەستووری ھەرێمدا، گفتوگۆکرا لەسەر دیباجەی دەستورو بنەما سەرەکییەکانی دەستور.
چێنەر عەلی جۆڵا ئەندامی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوری ھەرێم  کوردستان لەلێدوانێکدا بەSNNی ڕاگەیاند: ھەریەک لەلایەنەکان دیباجەی خۆی خوێندەوەو پێشکەشیکردو، دواتر لەڕێگەی لیژنەیەکەوە ھەموو دیباجەکان  کۆکرایەوەو دیباجەیەکی سەرەتایی گەڵاڵەکرا کە تاڕادەیەک ھەموولایەنەکان لەسەری کۆکبوون و ھەفتەی داھاتوو گفتوگۆ لەبارەی بنەماسەرەکییەکانەوە دەکرێت.
وتیشی:"بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، لیژنەکە دەستکراوەیە بۆ دیاریکردنی میکانیزمی کارکردنی خۆی، بۆیە دەشێت ھەرجارەو میکانیزمی کارکردنمان بگۆڕدرین، بەڵام وەکو بنەمایەکی گشتی بەباشزانرا سەرەتا لەخاڵە کۆکەکانەوە دەستپێبکەین و خاڵە ناکۆکەکان بۆ کۆبوونەوەکانی کۆتایی ھەڵبگیرێت".
سەرۆکایەتیکردنی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور بەشێوەیەکی خولاو دەبێت و لەئێستادا سەرۆکایەتی لیژنەکە لەلایەن پارتییەوە بەڕێوەدەبرێت.
چێنەر عەلی جوڵا، ڕاشیگەیاند:"سەرۆکایەتی ھەموو خولەکان یەکلاییکراوەتەوە، سەرۆکی داھاتوو لەبزوتنەوەی گۆڕان و جێگرەکەشی لەیەکێتی دەبێت، ھەر لایەنێکیش یەکجار سەرۆکایەتی بەردەکەوێت".

4 ساڵ پێشتر - Jun 5 2015 5:40PM
3786
‌زیاتر
بزانە تورکیا بۆچی ئەم ھاوڵاتییە ڕوسیانەی دەستگیرکردووە...
نھێنیەکی دیکەی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم ئاشکرادەبێت...
بەھای دۆلار بەبەرزی دەمێنێتەوە...
داوایەکی بەپەلە ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت...
بزوتنەوەی گۆڕان ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە...
SNNزانیاری نوێ لەسەر پێوەری ئاو بڵاودەکاتەوە...
بەوێنە : ئاگر لە جیاکانی دەروبەری سلێمانی دەکەوێتەوە...
دواین ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکەی ئامەد...
بەھۆی روداوی ھاتوچۆوە پێشمەرگەیەکی دێرین گیانی لەدەستدا...
ھەرجوتیارێک ٥٠ تۆن گەنمی وەردەگیرێت...
بەم میکانیزمە ئوتومبێلە سووتاوەکان قەرەبوو دەکرێنەوە...
ڕاگەیەنراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە ...
دەمیرتاش : خۆمان ناخەینە ناو پیلانگێرییەکان ...
ھێرش دەکرێتە سەر پزیشکێکی ژن...
قەندیل لەسەر تەقینەوەکەی ئامەد دێتەدەنگ...
تەقینەوەیەک لەکۆبوونەوە جەماوەریەکەی ھەدەپە ڕوویدا...
ھەوڵێکی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دیلەکانەوە سەرینەگرت...
جێگری سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆچی دوایی کرد...
ئاگرێکی گەورە دەکەوێتەوە...
ھاوڵاتیانی سلێمانی لەم مەترسییە دڵنیا دەکرێنەوە...
کورد لەوەرگرتنی ئەم پارەیەش بێبەشدەبێت...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Address: Iraq - Kurdistan - Sulaimany
Tel: 07480172102 | Email: [email protected]