‌ هەواڵ
  ھەوڵێکی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دیلەکانەوە سەرینەگرت
SNN: شادان حەسەن

لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی کوردستان، وەزیری پێشمەرگە ئاشکرایکردووە، ھەوڵەکانیان بۆ سۆراخی پێشمەرگە دیلەکان و ئازادکردنیان بێئەنجامبوون، وتووشیەتی:"تائێستا حەوت ھەزار بریندارمان ھەیە".
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ژمارەیەک لەکەسوکاری پێشمەرگە دیلەکانی لای گروپی تیرۆریستی داعش، ئاشکرایانکردبوو، کوڕەکانیان پەیوەندییان پێوەکردوون و وتوویانە، پێویستە وەزارەتی پێشمەرگە بگاتە ھانایان و دیل بەدیلیان پێبکات.
بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی کوردستان سەردانی وەزیری پێشمەرگەیان کردووەو لەکۆبوونەوەیەکدا ئەو پرسەیان وروژاندووە، بەڵام وەزیری پێشمەرگەش ڕوونکردنەوەی پێویستی پێداون.
مەحمود حاجی عومەر ئەندامی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان تایبەت بە SNNی ڕاگەیاند، لەبارەی پێشمەرگە دیلەکانی لای داعشەوە وەزیر پێیڕاگەیاندوون، لەڕێگەی وەزارەت و سەرۆکایەتی ھەرێم و خەڵکی مەدەنیەوە، ھەوڵیانداوە بۆ دۆزینەوەو ئازادکردنی ئەو دیلانە، بەڵام ھەوڵەکانیان ھیچ ئەنجامێکی نەبووە.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی باسکرد، کە لەبارەی پرسی پێشمەرگە بریندارەکانیشەوە گفتوگۆیان لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە کردووە، لەو ڕووەشەوە وتی:"وەزیر ئاشکرایکردووە، تائێستا ھێزی پێشمەرگە نزیکەی حەوت ھەزار برینداری ھەیە، بۆھەر بریندارێکیش توانیویانە تەنھا بڕی یەک ملیۆن دیناریان پێبدەن".

2 ساڵ پێشتر - Jun 5 2015 5:57PM
1624
‌زیاتر
بزانە تورکیا بۆچی ئەم ھاوڵاتییە ڕوسیانەی دەستگیرکردووە...
نھێنیەکی دیکەی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم ئاشکرادەبێت...
بەھای دۆلار بەبەرزی دەمێنێتەوە...
داوایەکی بەپەلە ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت...
بزوتنەوەی گۆڕان ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە...
SNNزانیاری نوێ لەسەر پێوەری ئاو بڵاودەکاتەوە...
بەوێنە : ئاگر لە جیاکانی دەروبەری سلێمانی دەکەوێتەوە...
دواین ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکەی ئامەد...
بەھۆی روداوی ھاتوچۆوە پێشمەرگەیەکی دێرین گیانی لەدەستدا...
ھەرجوتیارێک ٥٠ تۆن گەنمی وەردەگیرێت...
بەم میکانیزمە ئوتومبێلە سووتاوەکان قەرەبوو دەکرێنەوە...
ڕاگەیەنراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە ...
دەمیرتاش : خۆمان ناخەینە ناو پیلانگێرییەکان ...
ھێرش دەکرێتە سەر پزیشکێکی ژن...
قەندیل لەسەر تەقینەوەکەی ئامەد دێتەدەنگ...
تەقینەوەیەک لەکۆبوونەوە جەماوەریەکەی ھەدەپە ڕوویدا...
سەرۆک و جێگری خولی دووەمی لیژنەی دەستور ئاشکرا دەکرێت...
جێگری سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆچی دوایی کرد...
ئاگرێکی گەورە دەکەوێتەوە...
ھاوڵاتیانی سلێمانی لەم مەترسییە دڵنیا دەکرێنەوە...
کورد لەوەرگرتنی ئەم پارەیەش بێبەشدەبێت...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Address: Iraq - Kurdistan - Sulaimany
Tel: 07480172102 | Email: [email protected]