‌ هەواڵ
  تەقینەوەیەک لەکۆبوونەوە جەماوەریەکەی ھەدەپە ڕوویدا
SNN: بەشی ھەواڵ

دوو تەقینەوە لەشاری ئامەدو لەناو ئاپۆرای جەماوەریی کۆتا کۆبوونەوەی بانگەشەی ھەڵبژاردنی ھەدەپە ڕوویانداو تائێستا زیاتر لە ٢٥ کەس برینداربوونە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستکەوتوون، کەمێک لەمەوبەر، بەھۆی دوو تەقینەوە کە دەوترێت محاویلەیەکی کارەبایە، لەناو کۆبوونەوە جەماوەریەکەی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە.
ئەگەرچی چەند سەرچاوەیەک باسیان لەوەکردووە، تەقینەوەکە کردەوە تیرۆریستی بووە، بەڵام سەرچاوەیەکی بەشدار لەکۆبوونەوەکە بۆ SNN ڕەتیکردەوەو وتی:"تەقینەوەکان محاویلەی کارەبا بوون، نەک تیرۆریستی".
لەو کۆبوونەوە جەماوەریەی کە تەقینەوەکانی تێدا ڕوودا، ژمارەیەک لەحزب و لایەنە سیاسییەکانی باشوری کوردستان بەشدارییان کردووەو تێیدا مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەشداریکردوو پشتیوانی یەکێتی بۆ ھەدەپە دوبارە کردەوەو سڵاوی سەرۆک مام جەلالیشی بەسەرۆک ئاپۆو گەلی باکور گەیاند.
کۆبوونەوە جەماوەریەکەی ھەدەپە، دوایین کۆبوونەوەی جەماوەریی بانگەشەی ھەڵبژاردنە، چونکە ڕۆژی یەکشەممە ھەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی تورکیا بەڕێوەدەچێت.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد، تائێستا ٢٥ کەس گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکانی شاری ئامەد، وتیشی:"تائێستا نازانین چەند کەس شەھید بووە یان کوژراوە".

gellerytitle

gellerytitle

2 ساڵ پێشتر - Jun 5 2015 6:10PM
1933
‌زیاتر
بزانە تورکیا بۆچی ئەم ھاوڵاتییە ڕوسیانەی دەستگیرکردووە...
نھێنیەکی دیکەی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم ئاشکرادەبێت...
بەھای دۆلار بەبەرزی دەمێنێتەوە...
داوایەکی بەپەلە ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت...
بزوتنەوەی گۆڕان ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە...
SNNزانیاری نوێ لەسەر پێوەری ئاو بڵاودەکاتەوە...
بەوێنە : ئاگر لە جیاکانی دەروبەری سلێمانی دەکەوێتەوە...
دواین ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکەی ئامەد...
بەھۆی روداوی ھاتوچۆوە پێشمەرگەیەکی دێرین گیانی لەدەستدا...
ھەرجوتیارێک ٥٠ تۆن گەنمی وەردەگیرێت...
بەم میکانیزمە ئوتومبێلە سووتاوەکان قەرەبوو دەکرێنەوە...
ڕاگەیەنراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە ...
دەمیرتاش : خۆمان ناخەینە ناو پیلانگێرییەکان ...
ھێرش دەکرێتە سەر پزیشکێکی ژن...
قەندیل لەسەر تەقینەوەکەی ئامەد دێتەدەنگ...
ھەوڵێکی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دیلەکانەوە سەرینەگرت...
سەرۆک و جێگری خولی دووەمی لیژنەی دەستور ئاشکرا دەکرێت...
جێگری سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆچی دوایی کرد...
ئاگرێکی گەورە دەکەوێتەوە...
ھاوڵاتیانی سلێمانی لەم مەترسییە دڵنیا دەکرێنەوە...
کورد لەوەرگرتنی ئەم پارەیەش بێبەشدەبێت...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Address: Iraq - Kurdistan - Sulaimany
Tel: 07480172102 | Email: [email protected]