‌ هەواڵ
   قەندیل لەسەر تەقینەوەکەی ئامەد دێتەدەنگ
SNN: بەشی ھەواڵ

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستکەوتوون، تەقینەوەکانی ئەمڕۆی ئامەد لەدوایین کۆبوونەوەی جەماوەری ھەدەپەدا، لەڕێگەی دوو بۆمبی دەستیەوە ئەنجامدراون، ھاوکات قەندیلیش دێتە دەنگ و ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست SNN کەوتوون، ئەو دوو تەقینەوەیەی ئێوارەی ئەمڕۆ لەشاری ئامەد ڕوویاندا، لەڕێگەی دوو بۆمبی دەستیەوە ڕوویانداوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەوەی بۆ SNN ڕوونکردەوە، دوو بۆمبی چێندراو لەناو ئاپۆرای جەماوەریی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)دا تەقێندراونەتەوە، دواتریش پێکدادان لەنێوان لایەنگرانی ھەدەپەو ھێزە ئەمنیەکانی تورکیادا ڕوویداوە.
لەلایەکی تریشەوە ئەوەی زانیوە، سەرکردایەتی پەکەکە لەقەندیل زۆر نیگەران بووە لەو دوو تەقینەوەیەو بەسەرەتای ئەو ھەوڵانەی زانیوە کە دەدرێن بۆ تێکدانی دەنگەکانی ھەدەپە.
لەو ڕووەشەوە سەرچاوەیەکی نزیک لەپەکەکە بۆ SNN وتی:"ئەمڕۆ کۆمار جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ڕاگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە".
سەرچاوەکە ئەوەشی وت:"ئەگەرچی تائێستا نازانرێت ناوەڕۆکی ڕاگەیەنراوەکەی قەندیل چی دەبێت، بەڵام ئەوە دەزانرێت کە سەرکردایەتی پەکەکە زۆر توڕەو نیگەرانە لەھەڵسوکەوتەکانی ئاکپارتی و حکومەتی تورکیا".
ئەمڕۆ لەدوا کۆبوونەوەی جەماوەریی ھەدەپە لەشاری ئامەدی باکوری کوردستان دوو تەقینەوەی یەک لەدوای یەک ڕوویاندا، سەرەتا وا ڕاگەیەنرا محاویلەی کارەبا بووە، بەڵام دواتر ئاشکرابوو دوو بۆمبی دەستی بوون.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد، تەندروستی سەرجەم وەفدە سیاسییەکانی باشوری کوردستانیش سەلامەتەو ھیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە.
ڕۆژی ٧-٦-٢٠١٥ ھەڵبژاردنی پەرلەمان لەتورکیا بەڕێوەدەچێت و بۆ یەکەمجاریش کورد بڕیاریداوە وەکو قەوارەیەکی سیاسی بەشداری ئەو ھەڵبژاردنە بکات.

2 ساڵ پێشتر - Jun 5 2015 6:52PM
3768
‌زیاتر
بزانە تورکیا بۆچی ئەم ھاوڵاتییە ڕوسیانەی دەستگیرکردووە...
نھێنیەکی دیکەی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم ئاشکرادەبێت...
بەھای دۆلار بەبەرزی دەمێنێتەوە...
داوایەکی بەپەلە ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت...
بزوتنەوەی گۆڕان ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە...
SNNزانیاری نوێ لەسەر پێوەری ئاو بڵاودەکاتەوە...
بەوێنە : ئاگر لە جیاکانی دەروبەری سلێمانی دەکەوێتەوە...
دواین ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکەی ئامەد...
بەھۆی روداوی ھاتوچۆوە پێشمەرگەیەکی دێرین گیانی لەدەستدا...
ھەرجوتیارێک ٥٠ تۆن گەنمی وەردەگیرێت...
بەم میکانیزمە ئوتومبێلە سووتاوەکان قەرەبوو دەکرێنەوە...
ڕاگەیەنراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە ...
دەمیرتاش : خۆمان ناخەینە ناو پیلانگێرییەکان ...
ھێرش دەکرێتە سەر پزیشکێکی ژن...
تەقینەوەیەک لەکۆبوونەوە جەماوەریەکەی ھەدەپە ڕوویدا...
ھەوڵێکی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دیلەکانەوە سەرینەگرت...
سەرۆک و جێگری خولی دووەمی لیژنەی دەستور ئاشکرا دەکرێت...
جێگری سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆچی دوایی کرد...
ئاگرێکی گەورە دەکەوێتەوە...
ھاوڵاتیانی سلێمانی لەم مەترسییە دڵنیا دەکرێنەوە...
کورد لەوەرگرتنی ئەم پارەیەش بێبەشدەبێت...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Address: Iraq - Kurdistan - Sulaimany
Tel: 07480172102 | Email: [email protected]