‌ هەواڵ
  ھەرجوتیارێک ٥٠ تۆن گەنمی وەردەگیرێت
SNN: دڵشاد ئەحمەد



بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی ڕانیە نیگەرانی لای جوتیارانی سنورەکە دروستدەکات و لەبەرامبەریشدا بەڕێوەبەری ئەو فەرمانگەیە ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە؟.
جوتیارانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین نیگەرانن لەوەی کە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی ڕانیە بۆ ئەمساڵ تەنھا ٥٠ تۆن گەنم لەھەرجوتیارێک وەردەگرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە کە جوتیارانی سنوری پارێزگای ھەولێر، دەتوانن تا ١٠٠ تۆن گەنم بدەنە سایلۆکان.
ساڵح حسێن بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ڕانیە لەبارەی ئەو بڕیارەیان ئاماژەی بەوەدا، بەھۆی تەواونەبوونی سایلۆی ڕانیە لەمساڵدا، ھاوشێوەی ساڵانی پێشوو پڕۆسەکە لەیەک بنکە دەبێت لەسنورەکەدا.
وتیشی:"لەو بنکەیە گەنمی جوتیارانی قەزای پشدەرو ڕانیەو بەشێکی دوکانیش وەردەگرین، ئەوەش فشارێکی زۆرمان لەسەر دروستدەکات، بۆیە بڕیارمانداوە تەنھا ٥٠ تۆن لەھەر جوتیارێک وەربگرین".
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمساڵ ھەزارو ٣٥٠ جوتیار ناوی خۆیان بۆ پێدانی گەنم بەبنکەی وەرگرتنی گەنم لەو سنورە تۆمارکردووە، لەو ڕووەشەوە ساڵح حسێن وتی:"بۆ ئەوەی کارەکە بەباشی بەڕێوەبچێت، بەچەندجارێک تیروپشکیان بۆ دەکەین و ھەرجارێکیش ٢٥٠ ناو ھەڵدەبژێردرێن و گەنمەکەیان لێوەردەگرین".
وتیشی:"بەگوێرەی یاساو ڕێنماییەکان، ھەر جوتیارێک تەنھا ٥٠ تۆنی بەناوی خۆیەوە لێوەردەگیرێت، ئەوەش بەو مانایە نایەت گەنمەکەی دیکەی لێنەکڕدرێت، بەڵکو دەتوانێت ئەوەی دیکەی لەسەر جوتیارێکی تر بنوسێت کە لەو ڕێژەیە کەمتری ھەیەو دواتر پارەکەی لێوەرگرێتەوە".
لەسنوری ڕاپەڕین پێنج ھەزار دۆنم زەوی کراوەتە گەنم و پێشبینیدەکرێت بەرھەمی گەنمەکەی بگاتە نزیکەی ٤٠ ھەزار تۆن، ساڵی ڕابردووش جوتیارانی سنورەکە، ٣٥ ھەزار تۆن گەنمیان داوەتە بنکەکانی وەرگرتنی دانەوێڵە، تائێستاش ھەشت ملیارو ٥٠٠ ملیۆن دیناریان ماوە کە پێیان بدرێت.

2 ساڵ پێشتر - Jun 5 2015 9:06PM
263
‌زیاتر
بزانە تورکیا بۆچی ئەم ھاوڵاتییە ڕوسیانەی دەستگیرکردووە...
نھێنیەکی دیکەی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم ئاشکرادەبێت...
بەھای دۆلار بەبەرزی دەمێنێتەوە...
داوایەکی بەپەلە ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت...
بزوتنەوەی گۆڕان ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە...
SNNزانیاری نوێ لەسەر پێوەری ئاو بڵاودەکاتەوە...
بەوێنە : ئاگر لە جیاکانی دەروبەری سلێمانی دەکەوێتەوە...
دواین ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکەی ئامەد...
بەھۆی روداوی ھاتوچۆوە پێشمەرگەیەکی دێرین گیانی لەدەستدا...
بەم میکانیزمە ئوتومبێلە سووتاوەکان قەرەبوو دەکرێنەوە...
ڕاگەیەنراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە ...
دەمیرتاش : خۆمان ناخەینە ناو پیلانگێرییەکان ...
ھێرش دەکرێتە سەر پزیشکێکی ژن...
قەندیل لەسەر تەقینەوەکەی ئامەد دێتەدەنگ...
تەقینەوەیەک لەکۆبوونەوە جەماوەریەکەی ھەدەپە ڕوویدا...
ھەوڵێکی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دیلەکانەوە سەرینەگرت...
سەرۆک و جێگری خولی دووەمی لیژنەی دەستور ئاشکرا دەکرێت...
جێگری سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆچی دوایی کرد...
ئاگرێکی گەورە دەکەوێتەوە...
ھاوڵاتیانی سلێمانی لەم مەترسییە دڵنیا دەکرێنەوە...
کورد لەوەرگرتنی ئەم پارەیەش بێبەشدەبێت...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Address: Iraq - Kurdistan - Sulaimany
Tel: 07480172102 | Email: [email protected]